گرمانه‌کانی #پلانک به‌ سه‌رنجدان له‌ تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می فیزیا، به‌ تایبه‌تی تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌نی ره‌ش، زانای ئه‌ڵمانی ، #ماکس_پلانک ه‌ وای دانا وزه‌ به‌ شێوه‌ی بڕبڕه‌ وئه‌م بڕانه‌ش بریتین له‌ ژماره‌یه‌کی نه‌گۆڕ که‌ره‌تی له‌ره‌له‌ر، ژماره‌ نه‌گۆڕه‌که‌ به‌ ژماره‌ی پلانک ناسراوه‌. که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر بچوکه‌.. تا ئه‌وده‌م وایان داده‌نا وزه‌ (ڕووناکییشی له‌ گه‌ڵدا بێت) به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وامه‌. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ بگه‌ین ، ڕووبارێکی ئاو که‌ به‌ر چاو بگره‌ ، لێشاوی ئاوه‌که‌ به‌شێوه‌ی به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام لێشاوی لم به‌شێوه‌ی دانه‌دانه‌یه‌. ئه‌م بیر کردنه‌وه‌یه‌ ئه‌ کات بیرکردنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ بوو، ، بچوکترین بڕی ناو نا کونتا(Quanta). هه‌ر بۆیه‌ پلانک به‌ باوکی فیزیای کوانته‌میی باسراوه‌ و بیرکردنه‌وه‌ شۆڕشگێڕانه‌که‌ی ڕچه‌شکێن بوو بۆ ئه‌وه‌ی زانایان به‌ شێوه‌یه‌کی جیاواز بیر له‌ شیکردنه‌وه‌ی دیارده‌کان بکه‌نه‌وه‌.